102
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی گوڵان، خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی دژبه گوشاری حه‌راسه‌ت بۆ سه‌پاندنی حیجابی ئیجباری له ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌تی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی حیجاببانی له زۆربه‌ی زانكۆكانی ئێران جێگیر و له‌گه‌ڵ حه‌راسه‌ت ئازاری خوێندكاران ئه‌ده‌ن و ڕێگه له چوونه‌ژووره‌وه‌یان بۆ نێو خوابگا و مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ ده‌كه‌ن. هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی ناڕازی له زانكۆی به‌هه‌شتی، خوێندكارانی زانكۆكانی دیكه‌ش دژبه سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه تراكیتیان له نێو كلاس و مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆكان دا بڵاو كرده‌وه.