14
خوێندكارانی زانكۆ ئازاده‌كانی مه‌شهه‌د و ته‌ورێز، ڕۆژی شه‌ممه ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به گرانكردنی شه‌هریه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده شه‌هریه‌ی زانكۆی ئازادیان دوو بۆ سێ هێنده زیاد كردووه و ئه‌و بابه‌ته بووه‌ت هۆی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران. خوێندكارانی تازه وه‌رگیراو له‌و زانكۆیه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی زانكۆی ئازاد پێش تاقیكردنه‌وه نرخه‌كانیان بڵاو بكردایێت قه‌د له ئه‌زموونی كۆنكووری زانكۆی ئازاد دا به‌شداریان نه‌ده‌كرد. هه‌ندێك له خوێندكارانیش ڕایانگه‌یاندووه كه بنه‌ماڵه‌كانیان ناچار بوون خانوو و زه‌وی بفرۆشن تاكوو هه‌زینه‌ی شه‌هریه‌ی ڕۆڵه‌كانیان دابین بكه‌ن.