3
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی تاران له ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوت له زانكۆ بوون.
خوێندكاران له ئاست نه‌مایه‌شی سلێبریتیهكانی سه‌ر به حكوومه‌ت و به‌شداری كردنیان له مه‌راسمی ده‌وڵه‌تی، پوڵی كردنی سیسته‌می په‌روه‌رده، جیاكردنه‌وه‌ی ڕگه‌زی و دوورخستنی سڕینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای خوێندكاری له سیاسه‌ت ناڕازین و به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ، خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوت، گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستایان و خوێندكارانی ته‌علیق كرا‌و بۆ سه‌ر كار بوون.