9
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ڕێبهندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له خوێنده‌كارانی زانكۆی “عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی” یادی “ئه‌میر محه‌ممه‌د خاله‌قی“یان به‌رز ڕاگرت.
به پێی هه‌واڵه‌كان، خوێنده‌كارانی زانكۆی “عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی” پشتیوانی خۆیان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خوێنده‌كارانی زانكۆی “تاران” ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها به گرتنی مه‌راسمێك یادی “ئه‌میر محه‌ممه‌د خاله‌قی” خوێندهكارێك كه بوو به قه‌ربانی سیاسه‌ته ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یان به‌رز ڕاگرت. خوێنده‌كاران له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه كۆماری ئیسلامی بایه‌خ به ئه‌منیه‌تی خوێنده‌كاران نادات و ته‌نانه‌ت جه‌وی زانكۆكانی به ته‌واوی ئه‌منیه‌تی كردووه.