95
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له دایكبوونی نه‌مر “ئارام حه‌بیبی”، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه له‌سه‌ر مه‌زاری له به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه وێڕای گۆڵبارانكردنی مه‌زاری ئازیزانیان، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیان بن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه “ئارام حه‌بیبی” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت له شاری سنه گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كرد.