17
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی سنه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆ و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، له دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی و محه‌ممه‌د لوتفۆڵڵاهی، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی سنه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردوونی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.