كۆبوونه‌وه‌ی دادخوازانی شۆڕشی ژینا له‌ سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ سه‌ر مه‌زاری محه‌ممه‌د قوبادلوو، سه‌ده‌ف مۆوه‌حێدی و یه‌لدا ئاقافه‌زلی كۆبوونه‌‌وه‌.

بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژینا به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و سێ گیانبه‌ختكردووه‌ یه‌كڕیزی خۆیان بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كانیان دووپات كرده‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند: قه‌د له‌ قاتڵی ڕۆڵه‌كانیان خۆش نابن و داوای محاكمه‌ی تاوانباران ده‌كه‌ن. به‌شداربووان هه‌روه‌ها ڕێزیان له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net