4
ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی سنه، شنۆ، بۆكان، سه‌قز و مهاباد هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌و چله له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌ته‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرتووه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان ئارام حه‌بیبی، ئومید حه‌سه‌نی و زانیار ئه‌ڵڵامورادی له شاری سنه مه‌زاری ئازیزانیان گۆڵباران كردووه و په‌یامی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانیان ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات كردووه. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی شنۆ، مهاباد و بۆكان بنه‌ماڵه‌ی دادخوازه‌كان له ده‌وری یه‌ك كۆبوونه‌وه و په‌یامی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تاریكیان له شه‌وی چله دا بڵاو كردووه‌ته‌وه.