35
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی” و كۆمه‌ڵێك له دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
باوكی “محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی” له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌ی وتی: محه‌ممه‌د كرێكاری سافكاری و نان ئاوه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم كوشتیان. هیوادارم كۆماری ئیسلامی و خامنه‌یی له‌ناو بچێت، ئه‌و ڕۆژه دێت كه دایك و باوكانی دادخواز تۆڵه‌ی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه.