6
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی گوندی “هه‌رچه‌گان” سه‌ر به پارێزگای چه‌هارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، دژ به نه‌بوونی موعه‌لیم له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، له سه‌رتای ساڵی نوێ ئه‌مساڵه‌وه قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌و گونده موعه‌لیمی نه‌بووه و به هۆیه‌وه منداڵه‌كانیان له خوێندن بێبه‌ش كراون. بنه‌ماڵه‌كان له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ئابووری خه‌ڵك و هه‌روه‌ها له سه‌ره‌وه بوونی نرخی كه‌ڵوپه‌لی خوێندنی منداڵان، ئێستاش نیگه‌رانی بێبه‌ش بوونی منداڵه‌كانیان له سه‌ر كێشه‌كانیان هاتووه‌ته ئاراوه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش سه‌باره‌ت به ئه‌م بارودۆخه بوون.