ڕۆژی هه‌ینی ٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، دانیشتوانی شاری وان له باكووری كوردستان دژ به دانانی قه‌یمو ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شاره‌داره هه‌ڵبژێردراوه‌كان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ،بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رده‌م شاره‌وانی ئه‌و شاره كوۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌دا، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌وڵه‌تی توركیا به سه‌ر شاره‌دارییه‌كانی شاره‌كانی باكووری كوردستان و هه‌روه‌ها دانانی قه‌یم به توندی شه‌رمه‌زار كرا، هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی، ناڕازیان خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكان و مامۆستایانی زمانی كوردی له توركیا بوون. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌كه‌دا به به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی “په‌روه‌رده به زمانی كوردی“، قه‌ده‌غه‌ی په‌روه‌رده‌ی منداڵان به زمانی كوردی شه‌رمه‌زار كرا.