كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی پێنجی ئازه‌ر له‌ سنه‌

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی پێنجی ئازه‌ری سنه‌ له‌ ئیداره‌ی مه‌سكه‌ن و شارسازی كۆبوونه‌وه‌.

نزیكه‌ی ٢٥ ساڵ له‌وه‌به‌ر زه‌ویه‌كانی شارۆچكه‌ی پێنجی ئازه‌ری سنه‌ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ داگیر كرا و ٧٠٠ قه‌تعه‌ ڕاده‌ستی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه كرا. دواتر زه‌ویه‌كان فرۆشرا و بۆ هه‌ر قه‌تعه‌ زه‌مینێك بڕی پێنج میلیۆن تمه‌ن پاره‌ بۆ پێدانی به‌ڵگه‌ی یاسای له‌ كڕیاران وه‌رگیرا. ئێستا ته‌عاوه‌نی سپای پاسداران به‌ڵگه‌كانیان پێ نادات و داوای پاره‌ی زۆرتر ده‌كات و ئیداره‌ی مه‌سكه‌ن و شارسازیش پشتیوانی له‌و ڕێكخراوه‌یه‌ ده‌كات. دانیشتووانی شارۆچكه‌ی پێنجی ئازه‌ر تا به‌ ئه‌مڕۆ چه‌ند جار له‌ ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی فه‌راقانوونی سپای پاسداران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ئوستان وڵامی داواكارییه‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net