2
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی وه‌حده‌تی سنه دژ به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌به‌رده‌م شۆرای شاردا خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی وه‌حده‌تی سنه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوازیاری قیرتاوكردنی كۆڵان و شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره و هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و پاشماوه‌كان له كاتی دیاریكراو بۆ ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆن و نه‌خۆشی له نێو دانیشتووانی ئه‌و شارۆچكه‌یه بوون.