43
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، دانیشتووانی گوندی عه‌لیشێروانی سه‌ر به شارستانی به‌دره‌ی پارێزگای ئیلام، له ئاست داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان له‌لایه‌ن مافیای مه‌عده‌ن ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئیلام، شیركه‌ته‌كانی مهعدهنكاری له پارێزگای ئیلام ڕوویان كردووه‌ته ده‌شتایه‌كانی ده‌ورووبه‌ری گوندی عه‌لیشێروانی به‌دره و وێڕای داگیركردنی زه‌وی و زاری خه‌ڵك، ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه‌یان تێك داوه. به پێی زانیارییه‌كان، ئاراسته‌ی چۆمی ئه‌و ناوچه له‌لایه‌ن شیركه‌ته‌كانه‌وه گۆڕدراوه و جووتیاران بۆ دابینكردنی ئاوی كه‌شاوه‌رزی تووشی كێشه بوون. ناڕازیان به داخستنی جاده‌ی به‌دره بۆ پاكۆڵ خوازیاری ڕاگرتنی كار و چالاكیی مهعدنهكان له‌و ناوچه‌یه بوون.