57
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له دایكانی دادخوازی سنه له‌سه‌ر مه‌زاری “په‌یمان منبه‌ری” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دایكانی دادخوازی شاری سنه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “په‌یمان منبه‌ری” مه‌راسمێكیان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و نه‌مره به‌ڕێوه بردووه. دایكانی دادخوازی له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان نوێ كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه ده‌نگ به بكوژانی ڕۆڵه‌كانیان ناده‌ن و داوا له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ده‌كه‌ن بۆ جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری بایكۆت بكه‌ن.