61
ڕۆژی هه‌ینی ٣ی خاكه‌لێوه، دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان له گوندی “ئاڵی كه‌ند” كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا له گوندی “ئاڵی كه‌ند” له‌گه‌ڵ دایكی نه‌مر “محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵپور” دیداریان كردووه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه گیانبهختكردووهكانیان، دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، دایكانی “وه‌فا ئازه‌ربار”، میلاد مه‌عرووفی” و “شێرزاد ئه‌حمه‌دی” بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا نه‌مامیان چاندووه.