23
ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، دایكانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان به بۆنه‌ی مه‌رگی “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” جه‌لاده‌ی كۆماری ئیسلامی، له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دایكی شه‌هریار محه‌ممه‌دی هاوڕێ له‌گه‌ڵ دایکانی دیکەی دادخوازی بۆكان، به دوای مردنی ئیبڕاهیم ڕەئیسی و شاندی یاوه‌ری، له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه و وێڕای گۆڵبارانكردنی گڵكۆی ئازیزانیان، ده‌ستیان به نیشانه‌ی سه‌ركوتن به‌رز كردووه‌ته‌وه.