ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، ده‌رمانسازه‌كانی چه‌ند شاری ئێران دژ به نه‌دانی قه‌رزه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری په‌رداختی قه‌رزه‌كانیان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بوون و ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی نه‌دانی پاره‌كانیان چی تر توانای كڕینی ده‌رمانیان نه‌ماوه و له مایه‌پووچ بوون نزیك بوونه‌ته‌وه. ده‌رمانسازه‌كان هه‌روه‌ها له ئاست كه‌می ده‌رمان و فڕۆشتنی ده‌رمانه نایابه‌كان له‌لایه‌ن مافیاكانه‌وه له بازاڕی ڕه‌ش ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت دابینكردنی ده‌رمانی پێویست بۆ خه‌ڵك و تووشبووانی نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌كانه، به‌ڵام ئه‌ركه‌كانی به‌جێ ناهێنێت و به‌شێك له تووشبووانی نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌كان به‌هۆی هه‌ژاری ده‌رمانه‌كاینان له بازاڕی ڕه‌ش دا ده‌فرۆشن.