كۆبوونه‌وه‌ی دژبه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌ شاری كۆڵنی ئاڵمان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی ڕه‌شه‌مه‌، له‌ درێژه‌ی كارزاری نا بۆ ئێعدام، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ شاری كۆڵنی ئاڵمان به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ كاتژمێر ٢ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و تا ساعه‌ت پێنجی ئێواره‌ ئێدامه‌ی بووه‌. لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، كۆمیته‌ی پژاك، كه‌ژار، لایه‌نگرانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران، كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران تێدا به‌شدار بوون و به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام و ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net