51
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، زیاندیتووانی كیمیابارانی حه‌له‌بچه له ناڕه‌زایه‌تی به بڕینی یارمه‌تی مانگانه‌یان له‌به‌رده‌م ساختمانی ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له ٣٠٠ قوربانی كیمیابارانی حه‌له‌بچه به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شۆرای پارێزگادا ڕایانگه‌یاندووه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێژه‌ی یارمه‌تی مانگانهیانی به بیانووی چاكسازی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و سێ مانگ بڕیوه. ناڕازیان وتیان، له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیه‌شتی دا ده‌ژین و به‌شێكیان پێویستیان به پاره بۆ نه‌شته‌رگه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه.