6
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی بێكاری شارستانی گه‌چساران له‌به‌رده‌م پترۆشیمی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له‌و ناونده بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری دامه‌زراندنی هێزی كاری بوومی له پترۆشیمی گه‌چساران بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: ئوستانی خووزستان له سه‌ر ده‌ریایه‌ك له نه‌وت و گاز خه‌وتووه، به‌ڵام زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌ژارن و له ئیمكاناتی ڕیفاهی و خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی بێبه‌شن. ده‌وڵه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا به‌ڵێنی درۆی به خه‌ڵك داوه و به‌شێكی زۆر له گه‌نجانی بسپۆڕی ئه‌و پارێزگایه بێكارن.