29
ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گوڵانی ١٤٠٣، دانیشتووانی شاری سیریك بۆ جارێكی دیكه دژبه لێدانی پڕۆژه‌ی شیرینكردنی ئاوی ده‌ریای هۆرمۆزگان و گواستنه‌وه‌ی بۆ ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی خه‌ڵكی شارستانی سیریك، ئه‌و پڕۆژه‌یه كارناسی نه‌كراوه و له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، بڕیاره ئاوی ده‌ریای كه‌نداوی فارس له‌و ڕێگه‌وه شیرین بكرێت و بۆ ئیسفه‌هان بگوازرێته‌وه. خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه نیگه‌رانی پاشه‌ڕۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه و پیسكردنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه و له ناوچوونی پیشه‌ی ماسیگرتنن و داوا ده‌كه‌ن پڕۆژه‌كه دابخرێت.