كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وانه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئیلام

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاره‌داری ئیلام و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری ئیلام ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ حه‌قه‌ده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ئه‌منه‌تیه‌كان بكه‌ن و به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خ به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net