كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌به‌رده‌م پاڵاوگه‌ی گازی ئه‌راك

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی جۆزه‌ردان،  شۆفێرانی بارهه‌ڵگر دژبه‌ نه‌دانی پۆلۆمپی باره‌كانیان له‌به‌رده‌م پاڵاوگه‌ی گازی ئه‌راك كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی چوار ڕۆژه‌ له‌به‌رده‌م پاڵاوگه‌ی گازی ئه‌راك مانیان گرتووه‌، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ وێڕای نه‌بوونی پاركینگ له‌ پێدانی پۆلۆمپ بۆ تانكه‌ره‌كانیان خۆ ده‌بوێرن. نه‌دانی پۆلۆمپ به‌ بارهه‌ڵگره‌كان له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسانی گۆمرۆك فه‌رمانیان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی پاڵاگه‌ كردووه‌ به‌ زووترین كات كاروباری شۆفێران جێبه‌جێ بكه‌ن تاكوو ڕووداوێكی  نه‌خوازراو به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی به‌رده‌م پاڵاوگه‌ و نه‌بوونی پاركینگ ڕوو نه‌دات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net