5
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گوڵان، شۆفێرانی ده‌ره‌وه‌ی شاری كرماشان له ترمنیاڵی كاویانی كۆبوونه‌وه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ دانانی باج به سه‌ر كرێ بار نیشان دا.
شۆفێرانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوویان دا ڕایانگه‌یاند: چی تر هێچیان بۆ له‌ده‌ستدان نییه، ده‌وڵه‌ت نرخی سووته‌مه‌نی و پارچه‌ی یه‌ده‌كه‌ی ئۆتومبێلی گران كردووه و ئێستاش ده‌یه‌وێت به دانانی باجی ٣٪ی به سه‌ر كرێ باره‌كان، هه‌ناسه‌یان ببڕێت. به‌هۆی گرانی و هه‌ڵاوسان، مه‌عیشه‌تی كرێكاران و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه له حاڵێكدا هیچ گۆڕانكارییه‌ك به سه‌ر داهاتیان نه‌هاتووه و ده‌وڵه‌ت كه‌می بودجه‌ی له گیرفانی خه‌ڵك قه‌ربوو ده‌كاته‌وه.