2

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرۆانی شاغڵ له شاره‌داری شاری كرماشان دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له چوار مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر كێشه‌ی كرێكاران، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری حراسه‌تی شاره‌داری له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.