كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشینكراو له‌ چه‌ند شاری ئێران

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌ شاره‌كانی ئه‌هواز، تاران و یه‌زد دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی هاوڕێ له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی موخابرات و ته‌ئمیین ئیجتیماعی خووزستان له‌ به‌رده‌م ئوستانداری خۆپێشاندانیان كردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌ شاری یه‌زد دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رشی گشتی ئوستان كۆبوونه‌وه‌ و له‌ شاری تاران، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری به‌كرده‌وده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net