كۆبوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی خووزستان له‌ ئابادان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی شادگان، ئابادان و خۆڕه‌مشار ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی ڕێبه‌ندان، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م زانكۆی زانیاری پزیشكی ئابادان خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی پیشه‌ییان بوون.

نزیكه‌ی ١٥٠ په‌ره‌ستار و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی شادگان، ئابادان و خۆڕه‌مشار كه‌ به‌ لانیكه‌م هه‌شت ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه‌، له‌ حاڵێكدا چاوه‌ڕێی گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بوون، پاش پاندمی كۆڕۆنا له‌سه‌ركار ده‌ركراون. به‌وته‌ی ناڕازیان، به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگای خووزستان ئه‌و پێرسۆنێله‌یان به‌ بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی له‌سه‌ركار ده‌ركردووه‌ له‌ حاڵێكدا هه‌ر مانگ چه‌ندین ملیارد تمه‌ن گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net