4

ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕازی شاری ئه‌هواز، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمكاناتی پێویستی پزیشكی، پێدانی حه‌قده‌ست و كارانه دواخراوه‌كان، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعاتی كار، كۆتایی هاتنی جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان بوون.