به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ١٨ و ١٩ی خاكه‌لێوه، كارمه‌ندانی ڕێكخراوی بێهزیستی پارێزگای كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تیی له چه‌ند شاری ئوستان كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كارمه‌ندانی ڕێكخراوی بێهزیستی له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به گوێی به‌رپرسانی ڕژیم گه‌یاندووه، به‌ڵام حكوومه‌ت هیچ بایه‌خێكی به كێشه‌كانیان نه‌داوه. ساڵی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بودجه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ساڵی ١٤٠٣ وه‌لانا و هاوكات ڕه‌دیفی بودجه‌ی ڕێكخراوی بێهزیستی كه‌م كرده‌وه، بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت جگه له‌وه‌ی ژیانی كه‌م ئه‌ندامانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه، ده‌یان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بۆ كارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌نده ساز كردووه.