51
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، كاسبكارانی شاری ئیلام به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دانانی پێشانگا نیشان دا.
به وته‌ی ناڕازیان، شاره‌داری ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی دانانی پێشانگای فرۆشتنی كه‌لووپه‌لی بێ كه‌یفیه‌ت، داهات بۆ خۆی كۆ بكاته‌وه له حاڵێكدا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئه‌وان داده‌نێت. هه‌روه‌ها كوالێتی ئه‌و كه‌لووپه‌لانه‌ی ده‌یفرۆشێت زۆر نزمه و ته‌ندرووستی خه‌ڵك ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. له ڕاستیدا شاره‌داری ئیلام هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی خه‌ڵك نادات و ئیداره‌ی بێهداشت و ده‌رمانی ئیلام ئه‌بێ ڕێگه له دانانی پێشانگای له‌و شێوه بگرێت.