46
كاسبكارانی شه‌قامی وه‌لیعه‌سری تاران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاسبكاران و دووكاندارانی كۆمه‌ڵه تیجارییه‌كانی شه‌قامی وه‌لیعه‌سری تاران، ڕۆژی ڕابردوو دژبه بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با دووكانه‌كانیان داخستووه و به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام، دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناڕازیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساعه‌ت شه‌قامی وهلیعهسریان به‌ستووه، به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك داوه.