2
ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، كاسبكاران و خه‌ڵكی نیو بازاڕی چواردانگه‌ی تاران، دژ به نه‌بوونی ئاو و كاره‌با خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی ناڕازیان، ده‌وڵه‌ت به بێ پلانێكی دیاریكراو كاره‌بای كارگه سه‌نعه‌تییه‌كانی ناوچه‌ی چواردانگه‌ی قه‌تع كردووه، نه‌بوونی كاره‌با، وه‌به‌رهێنانی ڕاگرتووه و خاوه‌نكاره‌كان ناچار بوون به‌شێك له كرێكاره‌كانیان بێكار بكه‌ن. به وته‌ی خاوه‌ن كارگه‌كان، نه‌بوونی كاره‌با زیانێكی زۆری لێ داون و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت زیانه‌كانیان قه‌ره‌بوو نه‌كاته‌وه، به كۆمه‌ڵ مان ده‌گرن.