ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، كامیۆندارانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی شیراز په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران بوون و كرێكارانی شاغڵ له‌و شارۆچكه‌یه دژ به نه‌بوونی كاره‌با خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی بانگه‌وازی یه‌كێتی كامیۆندارانی ئێران، بڕیاره كامیۆندارانی ئێران له ڕۆژی یه‌كی جۆزه‌ردان گه‌وره‌ترین مانگرتنی گشتی به‌ڕێوه ببه‌ن، له دوو ڕۆژی ڕابردوودا كامیۆندارانی به‌نده‌رعه‌باس و شیراز پێشوازیان له‌و بانگه‌وازه‌وه كردووه و دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشاوه. هاوكات كرێكارانی شاغڵ له كارگه‌كانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی شیراز له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی كاره‌با خۆپێشاندانیان كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری دابینكردنی وزه و ڕێگری له داخرانی كارگه‌كان بوون.