21
به‌یانی پێنجشه‌ممه ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، كرێكارانی ئبنیه‌ی فه‌نی شاغڵ له ڕێكخرای ڕێگه‌ی ئاسنی باكووری ڕۆژئاوای ئێران، دژبه نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌رپرسانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه هێشتا حه‌قده‌ستی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو و خاكه‌لێوه‌یان نه‌داوه و كرێكارانیان له جێژنانه، ئیزافه‌كاری، حه‌قی جل و به‌رگ، بیمه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بیبه‌ری كردووه. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی داخوازییه‌كانیان تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.