ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له بانگه‌وازێكدا داوایان له هه‌موو هاوكاره‌كانیان كرد بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه مان بگرن.
كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له وێستگه‌ی قه‌تاری شاری ته‌ورێز ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ نه‌دانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه نیشان دا و خوازیاری پێدانی بۆنی كرێكاری و زیادكردنی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون. كرێكارانی شاغڵ له ڕێگه‌ی ئاسنی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه له هه‌موو وێستگه‌كانی ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستیان له كار كێشاوه و ڕایانگه‌یاندووه كه تا داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.