26
ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی شه‌ش تا ١٢ی ناوچه‌ی پارسی جنووبی له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس و په‌یمانكاری شاغڵ له ناوچه‌ی پارسی جنووبی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره ته‌علیق كراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان بوون.