31
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی گه‌چساران بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، په‌رداختی بۆنی كرێكاری و كارتی نه‌وت، وه‌لانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، پێدانی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ، نوێ كردنه‌وه‌ی گرێیهستهكان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.