78
ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له ناوچه نه‌وتییه‌كانی باشووری ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، وه‌لانانی جیاوازی، نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، جێبه‌جێكردنی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.