27
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی له شاره‌كانی بووشێهر، كه‌نگان و عه‌سه‌لوویه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، په‌رداختی مه‌زایا دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌لانانی جیاوازی و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.