36
كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی عه‌سه‌لوویه، ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ بایه‌خێكیان به كێشه و گرفتی كرێكارانی ئه‌ركان سالس نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌وان درێژه به ناڕه‌زایه‌تی ئه‌ده‌ن تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌گه‌ن به داخوازییه‌كانیان. كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیای زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه، گۆڕانی سیسته‌می كاری بۆ ١٤ ڕۆژ كار و ١٤ ڕۆژ پشوودان و سامان‌دانی پێرسۆنێلی به‌شه جۆراجۆره‌كانی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی بوون.