25
ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی ئه‌ركان سالس شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی، بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، پێدانی سه‌ختی كار، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، زیادكردنی حه‌قده‌ست و وه‌لانانی جیاوازی له نێوان پێرسۆنێلی نه‌وتن و سامان دانی شۆفێرانی به‌كرێگرتووی شیركه‌ت و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له كاتییه‌وه بۆ قه‌راردادی بوون.