كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ بووشێهر

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی ئه‌ركان سالس، شاغڵ له‌ شیركه‌تی پاڵاوتنی گازی فه‌جری جه‌م، بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی بیمه‌ی دره‌مانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار١٤ ڕۆژ پشوودان، لابردنی باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كان و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net