16
كرێكارانی ئه‌ركان سالسی نه‌وت، شاغڵ له دوورگه‌ی لاوان و سه‌كۆی نه‌وتی به‌لال، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی ئیزافه‌كاری و سه‌ختی كار، وه‌لانانی جیاوازی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی نه‌وت بوون.