28
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی ئه‌ركان سالس، شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی لاوان بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، په‌رداختی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ، وه‌لانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون