18
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی ئه‌ركان سالس، شاغڵ له پاڵاوگه‌ی ئیلام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالسی ئیلام هاوشێوه‌ی هاوكاره‌كانی دیكه‌یان له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، پێدانی ئیزافه‌كاری، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌لانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، واژۆكردنی گرێبه‌ست به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.