16
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی ئه‌ركان سالس، شاغڵ له ناوچه نه‌وتییه‌كانی جنووبی ئێران بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، به‌ڕێوه‌چوونی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، پێدانی ئیزافه‌كاری، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان بوون.