
ڕۆژی ڕابردوو، زیاتر له سێ هه‌زار كرێكاری ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی پارسی جنوبی دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به دابین نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ساڵانی ڕابردوودا ده‌یان كرێكار تووشی ڕووداو بوون و هێشتا به‌رپرسان پێداچوونه‌وه له سه‌ر دۆخی ئیمه‌نی كرێكاران ناكه‌ن. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.