كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ شیركه‌تی مللی حه‌فاری و پاڵاوگه‌كانی پارسی جنووبی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ شیركه‌تی مللی حه‌فاری له‌ ده‌كه‌ڵه‌كانی ٢٧، ٣١،٣٥، ٤٧، ٦٩، ٧٥، ٨١ و ٨٦، هه‌روه‌ها پاڵاوگه‌كانی ٦، ٧، ١٠ و ١٢ی پارسی جنووبی دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری وه‌لانانی شیركه‌ت په‌یمانكارییه‌كان، چاكسازی له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌، وه‌لانانی جیاوازی له‌ پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی بۆنی كرێكاری و كارتی نه‌وت، په‌رداخت كردنی سه‌ختی كاری پیشه‌ زیانباره‌كان، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌ له‌سه‌ركار ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net