10
ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ئێران پۆلین له ڕه‌شت، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه و مانیان گرت.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تییان كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كرێكارانه كه له سه‌ر كار ده‌ركراون، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها گرنگی پێدان به دۆخی مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.